جووتیارانی هەرێم بەرهەمەكانیان هەناردەی باشووری عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند، بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە بۆیە لە ئەمڕۆوە هەناردەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەكرێت.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی پێویستە جووتیاران پشتگیریان هەبێت كە بەرهەمەكە هاوردە نییەو پشتگیری دەدرێتە ئەو جوتیارانەی بەرهەمی ناوخۆ دەنێرنە شارەكانی عێراق.

وتیشی: تا ئێستا پشتگیری بە هەزار و 200 جووتیار دراوە و هەر جووتیارێك سەروو 20 تۆن لە بەروبوومی كشتوكاڵی هەناردە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا