وەزارەتی تەندروستی بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون ڕێنمایی نوێی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی، ڕێنمایی نوێی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەرکرد و ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان قەدەغەیە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، کە واژۆی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، پێوەیە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە، چەند ڕێنماییەکی بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستووەتەڕوو.

بەپێی نوسراوەکە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە، لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لەهەندێک پارێزگای هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم ڕێوشوێنانە بگیرێنەبەر:

-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

-پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو، لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.

– دوای سەربڕین ئاژەڵ دەبێ شوێنەکە پاک بکرێتەوە و بە بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر.

-پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە هی سەوزە، پاشان شوێنەکە پاک بکرێتەوە بە ئاوی گەرم و پاکبکرێتەوە.

-لەبەرکردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕەنگی کاڵ لەکاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەکان تێیدا بڵاوە تاکو دیاربێت، هەروەها بەکارهێنانی کرێمی تیابەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ.

-بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی ڕێکارەکانیان سەبارەت بە ڕشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.

-جەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لەڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی رێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست.

-جێبەجێکردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بەگوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیە گوێزراوەکان.

-پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بەشێوەیەکی زانستی دروست.

May be an image of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا