وەزارەتی دارایی بڕێارێك بۆ خەرجكردنی داهاتی وەزارەتی شارەوانی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەنوسراوێكدا بڕیارێكی لەبارەی دابەشكردنی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەست و گوزاردەركرد بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی رێژەی لە 100%ی داهاتی فرۆشتی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی دەبێت.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمی كردووە تێیدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نوێكردنەوەی خەرجكردنی هەندێك لەداهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ ساڵی 2021.

وەزارەتی دارایی لەو نوسراوەیدا كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە رەزامەندی دەربڕیوە  كە رێژەی لە 15% ی داهاتی شارەوانی و رێژەی لە15%ی داهاتی گەشت و گوزار ز رێژەی لە 17%ی داهاتی ئاو و رێژەی لە 100%ی داهاتی فرۆشتی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی دەبێت.

كوردۆ عومەر وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆی ئەو داهاتەی لەوەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار كۆدەكرێتەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دوای جێبەجێكردنی رێنماییەكان وەزارەتی دارایی  رێژەی لە 15% ی داهاتی شارەوانی و رێژەی لە15%ی داهاتی گەشت و گوزار ز رێژەی لە 17%ی داهاتی ئاو دەگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

وتیشی، كۆی ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئەیدات بەشارەوانی شارەكان و فەرمانگەكانی خۆی تا بۆ ئەو پڕۆژانە خەرجی بكەن كەڕاستەوخۆ خزمەت بەهاوڵاتیان دەگەیەنێت.

بەوتەی كوردۆ عومەر وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، داوایان لەئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایش كردووە لەگێڕانەوەی داهاتەكاندا رەچاوی ئەو ناوچانە بكرێت كە داهاتیان كەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا