پۆلیسی سلێمانی:تەقەكەرێك دەستگیركرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە3ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە تەقەكەرێك دەستگیركرا و دەستگیرابەسەر ئەو چەكەی تەقەی پێكردبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە یەكێك لە سیتییەكانی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ی،م،س لەدایكبووی2004) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 21 لەیاسای چەك ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا