پۆڵەتیك پرێس پیلانێكی مەترسیدار بۆ دەركردنی پەكەكە لە شەنگال ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق گەشتنە شەنگال، پۆڵەتیك پرێس ناوەڕۆكی سەردانی شاندەكە ئاشكرا دەكات، كە ئامانج لێی دانانی پیلانێكە بۆ دەركردنی پەكەكە لە شەنگال و دەوروبەری.

دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی لە چەند رۆژی رابردوو روویدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی بە سەرپەرشتی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق گەیشتە قەزای شنگال.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە لە شەنگال دەستی كەوتووە ئامانجی سەردانی شاندە باڵاكەی عێراق بۆ شەنگال، بۆ دانانی پیلانێكە بە مەبەستی دەركردنی گەریلاكانی پەكەكە لەو سنورە “بەهەر رێگایەك بێت”.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ كرد، بەكارهێنانی هێزی سەربازی یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت، ئەگەربێت و پەكەكە بەرێگای دانووستان و رێككەوتن ناوچەكە چۆڵ نەكات.

ئەو سەرچاوەیە هێمای بەوەشكرد، ئامانجەكە تەنها پەكەكەیە، نەك یەبەشە.

شاندە باڵا ئەمنی و سەربازیەكەی عێراق پێكهاتووە لە هەریەك لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ، لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا ڕوكن عەبدولئەمیر ئەلشەمری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محەمەد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا