وەزیری نەوتی عێراق لە بڕیارێك پاشگەز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی برێنتەوە، لە بڕیاری پێددانی پارەی پێشوەختەی نەوتی خاو دەكشێنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێگیربوونی نرخی نەوت سەقامگیری ئابوری بەدی دەهێنێت، هەربۆیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتننامەیانداوە كە دوو مانگ لەمەوبەر بڕیاریان لەبارەیەوە دابوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی پێدانی پارەی پێش وەختە بە نەوتی خاویان داوە، كە مەبەست لێی بەرزكردنەوەی ئاستی داهاتی بازاڕیی جێگیر بوو بەهۆی نرخی نەوتی خاوەوە.

ئێستا بەردەوام نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بۆ نزیكەی 75 دۆلار بەرزببێتەوە، بەوەش ئەو وڵاتانەی داراییەكەیان پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا