بەشێوەی ئەلیکترۆنی حەوت جۆر سەرپێچی هاتووچۆ لە سعودیە تۆماردەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی گشتی سعودیە ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە حەوت جۆر سەرپێچی هاتووچۆ ئۆتۆماتیکی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی تۆماردەکرێن.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە(واس)، لیوا محەمەد بن عەبدوڵڵا ئەلبەسامی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی سعودیە ڕایگەیاند، لەڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە حەوت جۆر سەرپێچی هاتووچۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی چاودێری دەکرێن و ئۆتۆماتیکی تۆمار دەکرێن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو سەرپێچییانەی تۆماردەکرێن پێکهاتوون لە، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە قەراغی شەقامەکان و لەسەر شۆستەکان یان ئەو هێڵانەی رێگری لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەکەن، بەکارنەهێنانی لایتی پێویست لە کاتی شۆفێریکردن لە شەودا یان لە بارودۆخی کەشوهەوای ناجێگیردا کە توانای بینین لەئاستی پێویستدا نییە، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێرە قورسەکان لە هێڵی راست لەسەر ڕێگای فرە هێڵ، سەرپێچیکردنی رێساکانی هاتوچۆی رێگاوبان، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێک بە تابلۆی ناڕوونەوە، دەربازبوون لە وێستگەیەک کە بارستایی بارهەڵگرەکان دەپێوێت و وەستانی ئۆتۆمبێل لە شوێنە قەدەغەکراوەکاندا.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هاتووچۆ و سەلامەتی و کەمکردنەوەی ڕەفتاری هەڵە لەسەر ڕێگاکانی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان، بەشی هاتووچۆی گشتی و هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ڕێگاوبان چاودێری ئەم سەرپێچییانە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا