داواکارییەکی بەپەلە لە سەدرەوە بۆ خۆپیشاندەران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەمەد عێراقی کە بە وەزیری سەدر ناسراوە، لە پەیامێكدا داوایكرد، سەرجەم هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاكانەوە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدەن.

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری موقتەدا سەدر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دوایین پەیامی موقتەدا سەدری بڵاوكردەوە، تێیدا وتی: ئەمە دوا پەیاممە، بێتاوانی خۆم بەرامبەر خودا، باوكم و گەلەكەم رادەگەیەنم.

لە تویتەكەدا هاتووە، ناڕەزایەتییەكان بۆ دوو بەرە دابەشبوون، دەبێت لەوە بكۆڵینەوە كە هەردوو بەرە زیاتر بۆ گەلی عێراق، هاوسۆزن.

ئەوەشی خستەڕوو، رووی وتارم ئاراستەی گەلی عێراق بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بە (ژن، منداڵ، گەنج و پیر) دەكەم، عێراق لە گەندەڵی، ستەم، میلیشیا و پارتە دەسەڵاتخوازەكان‌ رزگاربكەن، ئەمە دواین هەلە.

رێبەری رەوتی سەدر داواشیكرد، لە هەموو پارێزگاكانی عێراقەوە، روو لە بەغدا (ناوچەی سەوز) بكەن، پاڵپشتی لە چاكسازی بكەن، بەشداری لە خۆپیشاندانی ملیۆنی بكەن.

راشیگەیاند: بە زووترین كات رێنماییەكان و كاتی خۆپیشاندانەكە بڵاو دەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا