دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵای سەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە بۆ 30ی ئەم مانگە.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاربوو سکاڵایەک لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان و ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێ بکرێت.

ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا