بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە21ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بە تۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیركران .

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد، كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواداچوونەکان و  وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا  لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دوو تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێن.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ( ف، ك، ح) لەدایكبووی 1973 و (ن، أ، ش) لەدایكبووی 2003 دانیشتوی شاری كەركوك، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و چەند سكاڵایەكی یاساییان لەسەر تۆماركراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا