پۆڵتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا چه‌ند رێكارێكی نوێی بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار دیاریکردوە.
کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوه‌ندی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تیایدا رایگەیاندوە، عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه حكومیی و ئه‌هلییه‌كان کۆبووەتەوەو رایگەیاندوە، ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات، ژماره‌یه‌ك رێككاری دیكه بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار راده‌گه‌یه‌نین.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق راشیگه‌یاندوە، نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، پێویسته سه‌قامگیربێت.
پارێزگاری بانکی ناوەندی، توانای بانکی ناوەندی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی هەموو داواکارییە ڕەواکانی بازرگانان و خەڵکی وڵاتەکە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دووەم پاکێجی ئاسانکاریەکان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەردەکرێت.
عەلی عەلاق جەختیکردوەتەوە کە هیچ سنووردارکردنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ گواستنەوەی دەرەکی یان فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار نییە و ئامانجی سیستمە نوێیەکە سنوردارکردنی وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکان نییە، ئەوەندەی ئامانجی پاراستنە بۆ سیستەمی بانکی و دارایی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکراشیکردوە، بانکی ناوەندی عێراق کەناڵ و دەرچەی نوێی دەرەکی کردۆتەوە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی، گواستنەوەی دەرەکی و دوورکەوتنەوە لە ڕۆڵی ناوەندە ناشارەزاکان بۆ ئەو کارە.