راگەیەندراوێکی بەپەلە لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی راگەیەندراوێكدا پێشوازی لە بەشداری تیمی وەزاری یەكێتی لە كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.

رۆژی یەكشەممە 14ی ئایاری 2023 سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: خۆشحاڵین بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بەشداریی تیمی وەزاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حكوومەت، هیوادارین ئەمە ببێتە دەستپێك و هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر هەرێمی كوردستان پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی و تەبایی هەیە. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش وەك هەمیشە لە كار و هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن و پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە ببێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا