هەڵوێستی پارتی بەشێك لەحیزبەكانی كەركوك نیگەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان نیگەرانە لەهەڵوێستی كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، كە باسی لەرۆڵی بەشێك لەحیزبەكانی كەركوك كردبوو.

تاریق فەریق، بەرپرسی مەڵەبەندی شەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەكەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، كەركوك نەك پێویستی بەحیزبە بچووكەكانە، بەڵكو پێویستی بەیەك دەنگی كوردەو یەكگرتووش هاودەنگە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك لەنێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكانی كەركوك، چونكە بۆ گەڕانەوەی بەرپرسیاری كورد لەكەركوك پێویستی بەیەكڕیزییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەركوك سەنگەری پێشەوەیە بۆ كورد و وەك هەرێمی كوردستان نییە، بۆیە پێویستە كورد خۆی یەكبخاتەوەو دوربكەوێتەوە لەهەر قسەیەك، كە زیان بەیەكڕیزی كورد دەگەیەنێت لەكەركوكدا.

وتەكانی بەپرسی مەڵبەندی شەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەكاتێكدایە، كەمال كەركوكی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركوك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، بڕیاری ستراتیژی پاراستنی یەكێتی و ئارامی كەركوك و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری عێراق بە تەواوی، لەڕێی دەنگە بچووك و پەرتەوازە و شكستخواردوو، پەراوێزەكانەوە نادرێت.

كەمال كەركوكی راشیگەیاندبوو، بەدەنگە بچووكەكان دەڵێین، بابەتەكە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەكان جێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا