لیژنەی سامانە سرووشتییەكان و وەزیری نەوت دەربارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد، میوانداری حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكەی كردوو گفتوگۆ لەبارەی یەكخستنی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە كرا.

هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بودجەی تەرخانكراو بۆ بواری بەكاربردن و وەبەرهێنانی وەزارەتی نەوت بۆ ساڵی 2023 و رێككەوتنی ئیمزاكراوی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە یەكخستنی هەناردەی نەوت بۆ بەندەی جەیهان گفتوگۆی لەبارەوەكراوەو لیژنەكەیان پشتیوانی وەزارەتی نەوت دەكات بە تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە كارەكانی و پەرەپێدانی پیشەسازییەكانی.

وتیشی: لیژنەكەیان میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەی ئابوری و كۆمپانیای سۆمۆ دەكات بۆ تاوتوێ كردنی چەند دۆسییەیەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا