نێچیرڤان بارزانی: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ رزگاركردنی تەواوی ئێزدیە رفێنراوەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكان لە كوردانی ئێزدی دەكات و دەڵێت، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی تەواوی رفێنراوە ئێزدییەكان رزگار بكەین.

رۆژی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكان (چوارشەمبا سۆر) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، هەموو خوشك و برایانی ئێزدی دڵنیادەكەینەوە كە هەرچی رفێنراوێكی ئێزدی مابێت، هەموو هەوڵێك بۆ رزگاركردن و دیاریكردنی چارەنووسیان دەدەین.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “بەداخەوە ئەمساڵ جەژنەكە لە كاتێكدایە كە هێشتا بەشێكی بەرچاو لە خوشك و برایانمان لەنێو كەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن، ئێمە بەڕێز و پێزانینەوە لە خۆڕاگریی ئێزدییەكان دەڕوانین و هیوادارین جەژن و بۆنەكانی دیكە لە رەوشێكی باشتردا بگەڕێتەوە و سەرجەم برا و خوشكانی ئێزدی گەڕابێتنەوە سەر ماڵ و حاڵ و ناوچە ئاوەدانكراوەكانی خۆیان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا