کەشناسی: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەناوچەشاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلا هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی نزمدەبنەوە.

سبەی سێشەممە 2ی ئایار، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 30پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی، دهۆک و سۆران دەبێت کە 21 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا