ئێران داوای دادگایی کردنی ئەمریکاو هاوپەیمانان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری ئێران لە نوسینگەی ئەوروپای نەتەوە یەگرتووەکان، داوای دادگایی کردنی ئەمریکا و هەندێک لە دەوڵەتە ئەوروپیەکان دەکات.

ئیسماعیل بەقائی هامانە، نوێنەری ئێران لە نوسینگەی ئەوروپا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دادگایی ئەمریکا و هەندێک لە دەوڵەتە ئەوروپیەکان دەکات، بەهۆی ئەوەی واشنتۆن بە نایاسایی قەدەغەی بەسەر هەندێک وڵاتی ئامانجداردا سەپاندووە.

هامانە ئاماژەی بەوەشدا، ڕاپۆرتی تایبەتی زۆر هەیە لەسەر کاریگەرییە نەرێنیەکانی، ئەو ڕێوشوێنانەی بە تاکلایەنەو بە زۆر لەسەر ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دروست بووە، وتیشی کاتی ئەوەیە ئەمریکاو هەندێک لە دەوڵەتە ئەوروپیەکان دادگایی بکرێن، بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی قەدەغەیان خستۆتە سەر هەندێک وڵاتی ئامانجدار.

هامانە ئاماژەی بەوەشدا، تەنانەت دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆناش وای لە ئەمریکا نەکردووە گیانی مرۆڤایەتی تیایدا سەرهەڵبدات، سەپاندنی قەدەغە لە لایەن واشنتۆنەوە لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەیەک بووە کاریگەری نەرێنی لەسەر دابەش کردنی ڤاکسینیش دروست کردووە.

وتیشی ئەم کارانە دژ بە مرۆڤایەتین، کاریگەری خراپ و نەرێنی لەسەر هاوڵاتی بێتاوان دروست دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا