هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لاوازکردنی داعش کاری لەپێشینەمانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختی لەوەکردەوە، “کوشتنی ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشی، جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی پێشووی داعش، لێدانێکی گەورە بوو بۆ ئەو ڕێکخراوە”.

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد، “شکستپێهێنانی داعش کاری لەپێشینەمانە تەنانەت لەدوای کوشتنی ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشیش”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هێشتا بەهێزەوە هەوڵ بۆ شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعش دەدەین، ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی سوریاش بەڵگەن بۆ سەرکەوتنمان لە لاوازکردنی سەرکردایەتی داعش و ئەو هەڕەشە بەردەوامەی کۆمەڵە تیرۆرستییەکان لە ناوچەکە و دەرەوەش دروستی دەکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێنیس ماکێنزی، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی لە سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، “هێزەکانی ئەمریکا ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەیشی، سەرکردەی داعشیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە، لەدوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، خۆی تەقاندووەتەوە و خۆی و هاوسەر و دوو منداڵەکەی گیانیان لەدەستداوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا