سەرۆكی ئێران سەردانی سووریا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق رایدەگەیەنێت، كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرۆكی ئێران بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە سووریا.

حوسێن ئەكبەری، باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق، بە ئاژانسی فەرمی ئێران (ئێرنا)ی راگەیاندووە، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، سەردانی سووریا دەكات، كە لەلایەن بەشار ئەسەدەوە داوەتننامەی فەرمی بۆ نێردراوە.

ئەكبەری راشیگەیاند، سەردانەكەی رەئیسی كە دوو رۆژ دەخایەنێت، بۆ تاووتوێكردنی پرسە هەنووكەییەكانی ناوچەكە و جیهانە بە گشتی.

بە گوێرەی زانیارییەكانی باڵیۆزی ئێران لە سووریا، سەردانەكەی رەئیسی تەنیا سوود بە ئێران ناگەیەنێت، بەڵكو بۆ وڵاتانی ناوچەكەش سوودی دەبێت.

سەردانەكەی رەئیسی دەبێتە یەكەم سەردان لە دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە ساڵی 2011، هەروەها دوایین سەردانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووتری ئێران لە ئەیلوولی 2010 بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا