هەناردەی نەوتی هەرێم بەمنزیکانە دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوەیە و بەمنزیکانە دەستپێدەکاتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی کێشەی تەکنیکی و بەرکەوتنی زیان بەو بۆرییەی نەوتی هەرێم دەگوازێتەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دواکەوتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە بۆری گواستنەوە نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان زیانی بەرکەوتووە و تورکیاش ڕاگرتی نەوتی هەرێمی بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکە قۆستۆتەوە.

ڕوونیکردەوە، کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکان بەتەواوی دیارنییە، بەڵام بەمنزیکانە دەستپێدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا