پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، قەیرانی دارایی ڕێگرە لەوەی 24 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکەین.
لە نوێترین لێدواندا ئومێد ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو، لەڕووی بەرهەمهێنانەوە بەرهەمی کارەبامان زیادکردووە، لە تۆڕی دابەشکردنیش فراوانکاری کراوە و بەردەوامە.
وتیشی، ئامانجی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابینبکات.
باسی لەوەش کرد، زۆرجار گەیشتووین بەوەی كە 22 بۆ 23 كاتژمێر كارەبا بەرهەم بهێنین، یاخود بیگەیەنینە 24 كاتژمێری بەڵام قەیرانی دارایی و گرفتی سوتەمەنی و بابەتی لابەلا رووی تێكردووین وایلێكردووین نەك لەشوێنی خۆمان بمێنینەوە بەڵكو پاشەكشەش بكەین.