تەندروستی جیهانی جەخت لە متمانەدان بە دوو ڤاکسینی چینی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەدەن لەوەی هەردوو ڤاکسینی “سینۆفاک” و “سینۆفارم” ی چینی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کاریگەرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیار بدات کە ئایا ڕەزامەندی لەسەر هەردوو ڤاکسینی چینی ” سینۆفارما ” و ” سینۆڤاک ” بدات ، بۆ ئەوەی لە حاڵەتی کتوپڕدا دژ بە ” کۆڤید – 19 ” بەکار بهێنرێن .

ئەمە یەکەمجار دەبێت کە کوتانی چینی تا ئێستا لە پێشەنگی لیستی ناوی بەکارهێنانی لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیدا ناوی بهێنرێت.

ئەم دڵنیاییەی تەندروستی جیهانی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی فراوانتری ڤاکسینە چینییەکان کە پێشتر لە هەندێک وڵاتی دیکەش جگە لە چین بەکار دەهێنران.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا