ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری عێراق دووپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە  دۆستایەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا بەجۆرێک کەخزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و  یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگەوە.

لایخۆیەوە  باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق دووپاتیکردەوە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری عێراق و بەردەوامدەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکاری  پێویست بۆ عیراقییەکان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی لە نێوان هەردوولادا.

هاوکات د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ، سوپاسی  بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی  ئەمریکای بۆ عیراق کرد لەبوارەجۆربەجۆرەکاندا و جەختیشی کردەوە لە گرنگی  فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لە ڕووبەروو بوونەوەی  بارودۆخی ئابوری  و سەربازی و مرۆیی و گۆڕانکارییەکانی ژینگە  کە زۆرترین کاریگەری لەسەر عیراق دروستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا