پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای کرانەوەی بازاڕەکانی دراو ئەمڕۆ شەممە بەهای دۆلار جارێکی دیکە بەرامبەر دینار دابەزی.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان لە بازاڕی دراوەوە، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و پێشبینیش دەکرێت ئەم دابەزینە بەردەوامی هەبێت.