پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، لە رووداوێكی هاتوچۆدا ژمارەیەك كۆچبەر لە كاتی گواستنەوەیان بوونە قوربانی.
پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19_11_2021، لە كاتی گواستنەوەی ژمارەیەك كۆچبەر، ئۆتۆمبێلێك تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.
ئاشكراشیكرد، لە ئەنجامدا حەوت لە كۆچبەرەكان كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون گیانیان لە دەستدا و هەشتی دیكەش بریندار بوون.
پۆلیسی یۆنان ئاماژەی بەوەكردووە ، شەوی رابردوو شۆفێرێك ژمارەیەك كۆچبەری لە سنووری توركیاوە بەرەو شاری سالۆنیكی یۆنان دەگواستەوە، كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە كۆشكێكی ئاسنینی وەرگرتنی باج كێشاوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی حەوت كۆچبەر و برینداربوونی هەشتی دیكە، كە لە ناویاندا ژنێك هەیە.