پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای میری بابانی داخست.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو كافتریای میری بابانی له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی داخست.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک له‌سه‌رپێچییه‌كانی كافتریای میری بابان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه پابه‌ندنیه به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتووه شوێنه‌كه پاكوخاوێن نییه، ئه‌و كه‌سانەش کە له‌وێ كاركرده‌كه‌ن كارتی ته‌ندروستییان نییه.
ئاماژەی بەوەش کرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای میری بابان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.