پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی تایبەتمەندیە زۆرەکەی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو، کە ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.
هواوی مەیت ئێکس ئێس فایف کێشەکەی 455 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 7.86 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین فۆڕ و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ850ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+50+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە 14 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی دەگاتە دوو تێرابایت، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5500 میلی ئەمپێرە.