پۆڵەتیک پرێس
تەکنۆ مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.
تەکنۆ پۆپ 8S کێشەکەی 186 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.59 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری هێلیۆ ئەی44ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(18+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5255 میلی ئەمپێرە.