پارێزگاری بانکی ناوەند: نرخی فەرمی دۆلار لە بازاڕدا نابێت لە 1320 تێپەڕێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، نابێت لە بازاڕیشدا دۆلار بە زیاتر لە 132 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەبکرێت.

لە نوێترین لێدوانیدا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، زیادکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بوو.

وتیشی، ئێمە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کارەکەمان چڕکردووەتەوە و هەوڵدەدەین ئاسانکاری بۆ بازرگانان و داواکارانی دۆلار بکەین.

لەبارەی بڕیاری گۆڕینی بەهای دۆلار باسی لەوەکرد، بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کە لەم بوارەدا کراوە و هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی بانکی ناوەندی لە هەموو جیهاندا سەقامگیریی گشتی نرخ و رێگەگرتن لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسانە. بۆیە دەستکاریکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار یەکێک لە ئامرازەکان بوو تاوەکو هەڵاوسان کەمبکاتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، نرخی فەرمی نابێت لە بازاڕدا لە 1320 تێپەڕێت، پێمان وایە هیچ هۆکار و پاساوێک نییە، لەکاتێکدا بانکی ناوەندی پابەندە بە بەڵێنەکەی خۆی کە دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ هەمووان دابین دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا