بافڵ تاڵەبانی: داوامان لە رۆژنامەنووسان کردووە رەخنەمان لێ بگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە”.

لە درێژەی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانیی رۆژنامەنووسان بووین، لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامدەبین و پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین.

دەقی پەیامەکە:

ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی لەسەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان پیرۆزبێت، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەموو ئەو قەڵەمە ماندوونەناسانە دەكەین كە لە رابردوودا هەوڵی بەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەگەری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەیان داوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و مافی بەدەستهێنانی زانیارییە، بەهەمووشێوەیەكیش دژی بەرتەسككردنەوەی سنوورەكانی ئازادی و پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان دەوەستێتەوە و بە هەڕەشەیەكی جدیی دەزانێت لەسەر دیموكراسی و وێنای هەرێمی كوردستان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، كەبەداخەوە لەماوەی رابردوودا هەرێمەكەمان بەهۆی چەند حاڵەتێكی لەوشێوەیەوە رووبەڕووی رەخنەی توند بووەوە.

لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك پاڵپشت و پشتیوانیی رۆژنامەنووسان بووین، ژینگەیەكی ئازادمان فەراهەمكردووە و داوامان لە رۆژنامەنووسان كردووە بوێربن و ئازادانە رەخنەمان لێبگرن، بە رەخنەكان گەورە دەبین و بەخۆماندا دەچینەوە. لەداهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە بەردەوامدەبین و پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا