قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد

پۆڵەتیک پرێس:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگەیاند، “بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لە‌و ساڵە‌دا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت”.

لە راگەیەنەدراوێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا”.

وتیشی: ھە‌ر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە کە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چاکسازی و گەشەپێدانی ئابوورى و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی هەلى کاری زیاتر بۆ گەنجان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا