پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زیرى دارایی و وەزیرى بازرگانى به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سلێمانى كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەیەکدا لە دیوانی وه‌زاره‌ت، ئاوات جه‌ناب نورى وه‌زیرى دارایی و ئابوورى له‌گه‌ڵ كه‌مال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى بازرگانان و پیشه‌سازانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه.
لایخۆیەوە وه‌زیرى دارایی و ئابوورى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، “ئێمه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لێره‌ین به‌یارمه‌تى و هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو وه‌زاره‌تمان ده‌توانین هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵگرین بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و پیشه‌سازان به گروتینێكى به‌هێزه‌وه بازار بەگەڕ بخەن”.
لەبەرامبەردا، کەمال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئەوەی خستەڕوو، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى وه‌كو هه‌میشه هه‌ماهه‌نگ و هاوكارێكى به‌هێزبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى كه ڕووبه‌رووى بازرگانان و پیشه‌وه‌ران ده‌بنه‌وه.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیری دارایی و وەزیری پیشەسازی ته‌واوكه‌رى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وه‌یانه‌یه كه ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى دارایی و ئابوورى ئه‌نجامى ده‌دات به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى كێشه‌ى بازرگان و پیشه‌سازانی سنووری پارێزگای سلێمانی.