ئەمەل جەلال: ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لە چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 2ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە و تا کۆتای ساڵ ئەو ژمارەیە دەگاتە 6ملیۆن گەشتیار.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی حوزەیرانی 2022 ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا واتە ساڵی 2022 زیاتر لە 2ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە و تا کۆتای ساڵ ئەو ژمارەیە دەگاتە 6ملیۆن گەشتیار.

ئاماژەی بەوەشدا، پلانێکی هەشت ساڵیان دارشتووە لەگەڵ پلانێکی مامناوەند بۆ ئەوەی بتوانن ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکەن لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی بۆ ڕێکخستن و نوێکردنەوەی ژێرخانی گەشتیاری هەرێم، نرخەکانی باج و روسوماتی گەشتیار لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم رێکدەخەینەوە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوەکو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانە بکرێت کە ڕوو لە هەرێم دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا