سبەینێ لە سلێمانی نەوت بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەو ناوچانەی ئاشکراکرد، کە سبەینێ نەوت تێیاندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و لە ڕۆژانی 19 و 21ی مانگی تشرینی یەکەم، نەوت لە ناوچەکانی بێتواتە و چوارقوڕنە و حاجی ئاوا بەسەر 11825 خێزاندا دابەشکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، دابەشکردنی نەوت بەسەر هەمان ئەو ناوچانەدا بەردەوام دەبێت.

هاوکات، بەپێی ئامارێک ڕوونکراوەتەوە لە ڕۆژی 9 تا 16ی مانگی تشرینی یەکەم، پێنج ملیۆن و 855 هەزار لیتر نەوت بەسەر 29 هەزار و 275 خێزاندا دابەشکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا