ئەمریكا بەدەستوەردان لە كاروباری عێراق تۆمەتبار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق باس لەوەدەكات، تائێستاش دەستوەردانەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عێراق بەردەوامی هەیەو دەیەوێت دۆسیەی ئەمنی عێراق كۆنتڕۆڵ بكات.

حەمید موسەوی پەرلەمانتاری عێراق بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكراكردووە، حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان ڕێگەیانداوە وڵاتان دەست لەكاروباری عێراق وەربدەن، بەتایبەت ئەمریكا كە هەمیشە دەستوەردانی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی لاوازی حكومەتەكانی عێراقەوە وڵاتان دەستیان لەكاروبارەكانی عێراق وەرداوە.

موسەی باس لەوەدەكات، ئێستا ئەمریكا كار بۆ كۆنتڕۆڵكردن و دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەی ئەمنی عێراق دەكات، ئەو كارانەشی بەزیانی عێراقییەكان ناوبردووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی 2003ەوە بەردەوام ئەمریكاو ئێران و چەندین وڵاتی دیكەی جیهان بەوە تۆمەتبار دەكرێن دەست لەكاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدەن.

لەماوەی رابردوشدا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەردەوام جەختی لەوەكردوەتەوە، كار بۆ گێڕانەوەی سەروەری بۆ خاكی عێراق دەكات و رێگە نادات وڵاتەكەی ببێتە جێگەی یەكلایكردنەوەی ململانێی وڵاتان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا