قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن خاوێن دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ رێگریكردن لە توشبون و بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون، قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنەكان خاوێن (تعقیم) دەكات، بەهاوكاری هێزە ئەمنیەكانیش رێكاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگرێتەبەر.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بۆ رێگریكردن لە توشبون و بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربون، لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتی چڕی چاودێریكردنی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن دەكات.

وتیشی: بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانیش رێگری لەسەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و گەڕەكەكان و دەرەوەی كوشتارگەی سلێمانی دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەركەس و شوێنێكیش پابەند نەبێت لەڕێگەی لێكۆڵەری دادگای یەكی سلێمانییەوە روبەڕوی رێكارە یاساییە توندەكانی دەكاتەوە.

هێمای بەوەشكرد، لەژێر چاودێری قائیمقامی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی تیمێك و دەرمانی (ڤێركۆن)ـی بۆ خاوێنكردنەوەی سەرجەم ئەو شوێنانەی كڕین و فرۆشتن بەئاژەڵەوە دەكرێت لەگەڵ دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن دابینكردوە، هەروەها بەرگری شارستانی ئامێری پێویستی بۆ لیژنەكان دابینكردوە كەلە ئێواراندا و دوای داخستنی شوێنەكان، شوێنەكانی پێ خاوێن (تعقیم) دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا