عێراق و تورکیا لەسەر دۆسیەى ئاو کۆبوونەوەیەکى گرنگ ئەنجام دەدەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە بەم نزیكانە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە و قەیرانی ئاو بچێتە تورکیا.

 

میدیا عێرقییەکان بڵاویانکردەوە، بریارە بەم نزیکانە شاندێكی حكومەتی عێراق سەبارەت بەدۆسێی ئاو سەردانی توركیا بكات و گفتوگۆی جدى لەسەر ئەو پرسە دەستپێ بکەن.

 

شاندەكە پێكدێت لە عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان و ئەندازیار حسین عەبدل ئەمیر، یاریدەدەری تەكنیكی لەوەزارەت، هەروەها مەهدی ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و خەزانەكان و ژمارەیەك ئەندازیار و پسپۆڕی حكومی و ناحكومی لە بواری ئاودا.

 

لەو سەردانەدا بریارە شاندەكە بەجدی لەگەڵ حكومەتی توركیا پرسی مافی ئاو تاوتوێ دەكەن و هۆكارە ناڕەواكانی توركیا بۆ كەمكردنەوەی پشكی ئاوی عێراق ڕادەگرن، ئەمە جگە لەوەی پەیامێك دەگەیەنێت كە هاوردەكردن لە بەرامبەر ئاودا.

 

عێراق ساڵانە پێویستی نزیكەی ٥٠ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، لەكاتێكدا ئێستا ئاوی بەردەست نزیكەی ١٧ ملیار مەتر سێجایە و ئەمەش كورتهێنانێكی گەورەی ئاوە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ و سامانی كشتوكاڵی لە عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا