پۆلیسێك لەدیوانیە لەکاتی هەوڵدان بۆ گرتنی سزادراوێک دەکەوێتە نێو ڕووبارێکەوە و دەخنکێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند، پۆلیسێك لە دیوانیە لە کاتی هەوڵدان بۆ گرتنی سزادراوێک کەوتە نێو ڕووبارێکەوە و خنکا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، “سزادراوەکە توانیویەتی لەبەردەم دادگای لێپێچینەوەی قادسیە لەناوەڕاستی پارێزگای دیوانیە هەڵبێت، لەکاتێکدا هێزەکانی پۆلیس دوایکەوتوون، یەکێک لە پۆلیسەکان کەوتووەتەناو ڕووباری دیوانییەوە لەنزیک دادگا و خنکاوە”.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەکان توانییان سزادراوەکە دەستگیربکەن و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداری بکەن، بەڵام هێشتا پۆلیسی دارستان و ڕووبار لەناو ڕووبارەکە بەدوای تەرمی ئەو پۆلیسەدا دەگەڕێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا