وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس مۆبایلی OnePlus Ace 2 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

OnePlus Ace 2 کێشەکەی 259 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فلیود ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا