ئیلۆن کەشتیەکی ئاسمانی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیك پرێس

ئیلۆن مەسک پلانی هەیە کەشتیەکی نوێی ئاسمانی دروست بکات، کە دەتوانێت یاساکانی یارییەکە بگۆرێت لە کاتی گەشت کردن بۆ بۆشایی ئاسمان، کەشتیەکە ناو دەنرێت starship، كە سیستمێکی گواستنەوەی زۆر باشی بۆ دابین کراوە لە توانایدا هەیە ١٠٠ کەس بگوێزێتەوە بۆ هەسارەی مەریخ.

 

لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە کۆنفرانسێک دا لە مەکسیک، باسی لەوە کرد کە مێژوو بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەش دەبێت، هەروەها زۆر باسی لە خەونەکەی خۆی کرد دەربارەی ژیان لەسەر مەریخ بۆ ئەمەش پێویستی بەوە بوو کە ژمارەیەک لە خەڵک ببات بۆ ئەوێ، بۆیە پلانی دروست کردنی ئەم کەشتیەی دانا.

 

کەشتیەکە بە جۆرێک دروست کراوە، دوای بەکارهێنانی دەتوانرێت دووبارە نوێ بکرێتەوە، ئەمەش تێچوویەکی کەمی دەوێت بەشێک لە کەشتیەکە بە سوپەر هیڤی ناودەبریت،هەروەها هەوڵی داوە شەش کابینەی دروست بکات بۆ جیاکردنەوەی سەرنشینەکان بە پێی وتەکانی ئیلۆن مەسک گەشتەکە نۆ مانگ دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا