پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕەحم بەو کەسانە ناکات کە دژی دەسەڵات وەستاونەتەوە.
لە 16ی ئەیلولی ڕابردووەوە لە ئێران دژی دەسەڵات، خۆپیشاندانی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
لەوبارەیەوە ئیبراهیم رەئیسی دەڵێت، “باوەشی نیشتمان بۆ هەمووان کراوەیە، بەڵام ڕەحم بەو کەسانە ناکەین کە دژمان دەوەستنەوە”.
باسی لەوەش کرد، ڕووداوەکانی ئەم دواییانە جەنگی حزبەکان بوو، هەموو ڕەوتە خۆبەزلزانەکان بە هەموو هێزی خۆیانەوە هاتنە مەیدان، لادەران و ئەوانەی پشتیوانی لە حوکمی پاشایەتی دەکەن و دژی شۆڕشی ئیسلامی دەوەستنەوە، ئەوانەشی لەم بابەتەوە تێوەگلاون هەر خۆیان زەرەرمەند دەبن.