سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێم جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی بەغدا و هەولێر دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد و لەبارەی ئەو شاندەی كە بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدای بكات بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان گفتۆگۆیان كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عێراق كرد، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەت، لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە گفتوگۆ كراوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گفتوگۆ لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانە بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی كارنامەی وەزاریی حكومەتی نوێی فیدراڵی كراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری عێراق كرد جەختیان لەوەش كردووەتەوە كە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا