هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەدات: رێگای هەورامان بەكارمەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شوفێران رێگای بیارە _ تەوێڵە بەكارنەهێنن بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچەكە.

.بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێرانی بەرێز دەكەینەوە كە لە سنوری هەورامان شارۆچكەی ( بیارە – تەوێڵە ) بەتایبەتی نزیك سۆسەكان رێگا گیراوە زەحمەتە بۆ هاتووچۆ كردن، بەهۆكاری بارینی بەفرێكی زۆر تەنها ئۆتۆمبیلی دەبل ئەكسل بەزنجیرەوە دەتوانێت ئەو ڕێگایە بەكاربهێنێت، وێرایی بەردەوام راماڵینی بەفر لە لایەن تیمەكانی شارەوانیەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە، داوا لە شوفێران دەكات تا رێگاكە خاوێن دەكرێتەوە لە بەفر، ئەو ڕێگایە بەكارنەهێنن بۆ هاتووچۆ كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا