سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێف 07 ئێس بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

سامسۆنگ گالاکسی ئێف 07 ئێس کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.53 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری ئێکسینۆس899 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+16+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 50 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید15 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 5200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا