سەرۆک وەزیرانی یۆنان: ئەوروپا لە حاڵەتی جەنگدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، هۆکارەکانی هەڵکشانی پێوانەیی لە نرخەکانی نەوت و وزە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەمڕۆدا ئەوروپا لە حاڵەتی جەنگدایە.

کیریاکوس میتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان باسی لەوەکرد، “دۆخەکە بەڕاستی سەختە بۆ ئابوری جیهان و ئەوروپا و یۆنانیش، چونکە ڕوبەڕوی هەڵکشانێک دەبینەوە کە 40 ساڵە نەمانبینیوە”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی یۆنان لە ڕۆژی سێشەممە، پشتیوانی نوێ ڕادەگەیەنین بۆ دانیشتوان و ئەو کەسانەی کاری ئازاد دەکەن، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە کە ماوەی سێ مانگە بەردەوامی هەیە”.

جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستە دووپاتی بکەینەوە تا هاووڵاتییانمان تێبگەن، ئەوروپا لە حاڵەتی جەنگدایە، بەداخەوە کاریگەری دەستوەردانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا فاکتەرێکی هەستیارە بۆسەر هەموو چالاکییە ئابوورییەکان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا