پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، فۆڕمی تۆماركردنی ناوی كرێچییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی شوقه ئامادەیە بە ئۆنلاین پڕ دەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی حوزەیرانی 2022، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێم ڕایگەیاند، فۆڕمی تۆماركردنی ناوی كرێچییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی شوقه ئامادەیە، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی بڵاوی بکرێتەوە.
سەبارەت بە شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئاماژەی بەوەدا، دەبێت ئەو کەسەی فۆرەمەکە پڕ دەکاتەوە زانیاری کەسی تەواو بنوسێت هاوکات بەڵێننامەش پڕ بکاتەوە.
د. محه‌مه‌د شوكری وتیشی”ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاد لە 20 ساڵە کرێچین لەگەڵ ئەوانەی کەمتر لەو ماوەیە کرێچین، به‌پێی ناوچەی جوگرافی، کامەی گونجاوە به‌و پێیه‌یه، ئەگەر خەڵکێکی زۆر وەکوو یەک بن، ئەو کاتە ناچارین ئێمە بیکەین بە تیروپشك، پێشینه بۆ ئەو خەڵکەیە کە پێشتر کرێچی بوون”.
ڕوونیشیکردەوە، ڕووبەری شوقەکان پێکدێن لە 80 مه‌تر، 100 مه‌تر و 120 مه‌ترن، به‌شێكی پێشه‌كییه و به‌شێكی به قستی درێژخایه‌ن ده‌درێته‌وه.