هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەكانی توركیا رایگەیاند، دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەكاتەوە.

كۆمپانیای بۆتاش رایگەیاندووە، دوای ئەوەی شەوی رابردو بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان لەپارێزگای مەڕاش تەقییەوە، بەوهۆیەش هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بەڵام چەند كاتژمێرێكی دیكە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستێدەكاتەوە.

پێشتریش كۆمپانیای بۆتاش رایگەیاندبوو، شەوی رابردو بەهۆكارێكی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان لە دیوی توركیا تەقیوەتەوە، بەوهۆیەش هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیراوە.

لە بارەی روداوەكەشەوە، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان ئاشكرایكرد، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان هۆكاری تەقینەوەی بۆرییەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

ئەو روداوە بووە هۆكاری ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت و نرخی یەك بەرمیلی لە 90 دۆلار نزیك كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا