قوباد تاڵەبانى و سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەى ئەمرۆ لە بەغدا قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ محمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبووەکەدا جەخت لەبەردەوامیدان بەهەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، لەپێناو بەدەستهاتنی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، بەشێوەیەک کەبێتە هۆکاری سەقامگیری زیاتر و بەرجەستەکردنی بەرژەوەندی گشتی.

سەرۆكی كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی دووشەممە لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی هاوڕێی.

 

لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد، جەختیانكردەوە لە پاڵپشتیی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كار و هەماهەنگی وەزارەتەكان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەكخستنی دیدگاكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەكانی بەردەم وڵات.

 

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە دیالۆگی كارا و جددی لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور و قانون، بە شێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێ، تەئكیدیكردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا