گەریلا كوژران و برینداربوونی 17 سەربازی دیكەی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكاندا لە زاپ و ئاڤاشین هەشت سەربازی سوپای توركیا كوژران و نۆی دیكەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاشكرای كرد، بەرگری قارەمانانەی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بێ وچان بەردەوامە، هێزەكانیان لە چالاكی ئاسمانی بگرە تا هێرش بردن، لەچالاكیی بەچەكی قورسەوە بگرە تا دەستەویەخە، زۆر تاكتیك لەنێویەكدا بەكاردێنێت.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە ڕۆژانی هەشت و نۆی ئایاردا، ژمارەیەك چالاكیی كاریگەریان ئەنجامداوە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، سوپای توركیا، تەنگاو بوو، بەسەدان جار گۆڕەپانی بەرگری بە تۆپ و ئۆبیس، 44 جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی بۆردوومان كرد، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بەدەستنەهێنا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سوپای توركیا تاوانی شەڕی ئەنجامداوە و رێبازی هەرە نامرۆڤانەی لەبەرەكانی شەڕ بوو، كە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بوو.

هەپەگە، ئاشكرای كردووە، لەگەڵ هەموو ئەو شێوازە نامرۆڤانەی هێرشی دەوڵەتی توركیا، گەریلاكانی ئازادیی زەبری قورس لە داگیركەران دەدەن و لە زاپ و ئاڤاشین، هەشت سەربازیان كوشتووە و نۆ سەربازیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا