شاندێكی باڵای یەكێتی و شاندێكی سەربازی ئەمریكا چاكسازییەكانی پێشمەرگە تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی سەربازی ئەمریكی باسیان لە گرنگی چاكسازی كردن لەوەزارەتی كاروباری پێشمەرگە كرد لەسەر بنەمای یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و كاروباری پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی، رەفعەت عەبدوڵڵا و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رۆژی یەك شەممە 5_2_2023 لە هەولێر، پێشوازییان لە وەفدێكی سەربازی ئەمریكی و كونسوڵی گشتی ئەمریكا كرد و پێكەوە باسیان لە هەماهەنگی كردن لەپێناو جێبەجێ كردنی ناوەڕۆكی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریكاو كاروباری پێشمەرگە، كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا ستایشی هەوڵەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان كرا كە هەموو كات هاوكار بوونە، بەتایبەت لە پرسی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە و لەو پێناوەشدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو یاداشتنامەیە كرا و جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ناوەرۆكەكەی كرایەوە بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە رێكخراوتر بێت.

وەفدی یەكێتی ئاماژەی بەوەشدا كە ئامادەی هەموو هەماهەنگییەكن و نوێنەرانمان لەناو هێزەكانی پێشمەرگە راسپاردووە كە ئاسانكاری بكەن لەوبارەیەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، لیوا روكن عومەر سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەفتا و لیوا روكن بەختیار محەمەد ئەمینداری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە ئامادەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا